یەكی ئایار كرێكارانی جیهان یەكدەخات

01/05/2019 نەوا

یەكی ئایار كە لە خەباتی جیهانی كرێكارانەوە لەپێناو دانانی پێوانەیەكی هاوبەش بۆ ماوەی كاركردنی رۆژانە سەریهەڵداوە لە چەندین وڵاتی جیهان وەك رۆژی جیهانیی كرێكاران و جەژنی كرێكاران، یاددەكرێتەوە.

یەكی ئایار كە لە ئەنجامی خەباتی كرێكارانی ئەمریكا لە ساڵی 1884دا لە پێناو كەمكردنەوەی ماوەی كاركردنی رۆژانە بۆ هەشت كاتژمێر سەریهەڵداوە و ساڵی 1886 مانگرتنەكان بەجۆرێك فراوان بوون، بابەتەكە بووە پرسێكی جیهانی.

لە كۆنگرەی رێكخراوی نێودەوڵەتیی برایەتیی كرێكاران كە ساڵی 1889 لە پاریس بەڕێوەچوو، بڕیار درا رۆژێك وەك جەژنی كرێكارانی جیهان دەستنیشان بكرێت و لەسەر پێشنیازی سەندیكاكانی ئەمریكا ئەو رۆژە بە یەكی ئایار دیاریكرا.

لە چەندین وڵاتی جیهان یەكی ئایار وەك "جەژنی كرێكاران"، "رۆژی جیهانیی كرێكاران"،"جەژنی رەنجدەران" و چەندین ناوی دیكە یاددەكرێتەوە و كراوەتە پشووی فەرمی.

یەكەم ئاهەنگی جەژنی كرێكاران لە ئیستانبوڵ، ساڵی 1912 ئەنجامدرا.

جەژنی كرێكاران یەكەمجار لە سنوورەكانی دەوڵەتی عوسمانیدا لە 1911 لەلایەن كرێكارانی توتنەوان، لۆكە و بەندەرەكان لە سێلانیك پیرۆز راگیرا و یەكەمجاریش لە ئیستانبوڵ لە 1912 پیرۆز راگیرا. 
لە چوارچێوەی پەیوەندییە دۆستانەییەكانی كۆماری توركیا و یەكێتی سۆڤیەتی جاران لە یەكی ئایاری 1922 لە ئەنقەرە جەژنی كرێكاران پیرۆز راگیرا. بۆ یەكەمجاریش لە مێژووی كۆماری توركیا لە یەكی ئایاری 1923 وەك جەژنێكی فەرمی پیرۆز كرا. 
ئەنجامدانی چالاكییەكانی یەكی ئایار لە 1977 لە گۆڕەپانی تەقسیم لە ئیستانبوڵ بووە رووداوی ناخهەژێنی لێكەوتەوە و لە كاتی گوتاردانی سەرۆكی گشتیی DİSK ، كەمال توركلەر تەقە كرا و لە ئاكامدا 36 كەسی بەشداربوو لە چالاكییەكەدا گیانیان لەدەستدا. 

بەكردنە پاساوی ئەو رووداوە دوای كودەتا سەربازییەكەی 12ی ئەیلوول یەكی ئایار لە جەژنە فەرمییەكان دەرهێندرا و پیرۆزڕاگرتنیشی قەدەغە كرا. تا لە 2009، یەكی ئایاری وەك "ڕۆژی زەحمەتكێشان و هاوپشتی" كردە پشووی فەرمی.

لە ئیستاشدا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کرێکاران و سەندیکا کرێکاری و ڕەوتە چەپەکان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ڕێکدەخەن، بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و باشترکردنی ژینگەی کار و دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group