ئه‌مریكا داوا له‌ كارمه‌ندانى ده‌كات به‌غدا و هه‌ولێر جێبهێڵن

15/05/2019 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا داوا له‌ كارمه‌نده‌ ناسه‌ره‌كییه‌كانى له‌ باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا و كونسوڵگه‌ریه‌كه‌ى له‌ هه‌ولێر ده‌كات، خاكى عیراق جێبهێڵن.
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمى خۆى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، رۆژى 14ى مانگ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پێى راگه‌یاندون پێدانى ڤیزاى ئاسایى به‌ عیراقییه‌كان له‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ى له‌ به‌غدا و كونسوڵگه‌ریه‌كه‌ى له‌ هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كى كاتى راگیراوه‌.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تى ئه‌مریكا توانایه‌كى سنوردارى هه‌یه‌ بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزارى پاراستن بۆ هاووڵاتیانى ئه‌مریكى له‌ عیراقدا، بۆیه‌ داوا له‌ كارمه‌نده‌ ناسه‌ره‌كییه‌كانى ده‌كات خاكى ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها داوا له‌و كارمه‌ندانه‌ ده‌كات، كه‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، به‌زووترین كات له‌ رێگه‌ى گه‌شتى بازرگانییه‌وه‌ عیراق جێبهێڵن.
گرژییه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران له‌هه‌ڵكشاندایه‌ و واشنتۆن ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌هه‌وڵدان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر به‌رژوه‌ندیه‌كانى له‌ عیراق و سوریادا، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ ئامێرى جه‌نگى و سوپاى ره‌وانه‌ى كه‌نداو كردوه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group