ژمارەیەك پرۆژەی ستراتیژی لە كوردستان جێبەجێ دەكرێن

19/07/2019

نەوا

 

ژمارەیەك پرۆژەی گەورەی ستراتیژی لەهەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن و بەرپرسێكیش ئاماژە بە بوژانەوەی ئابووریی كوردستان دەكات.
زاگرۆس فەتاح، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆژەكانی وەزارەتی پلاندانان، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندووە، بەهۆی تەرخانكردنی پارە بۆ پرۆژەكان، ”چاوەڕوان دەكرێت ئابووریی كوردستان نزیكەی %5 گەشە بكات“.
زاگرۆس فەتاح هەروەها رایگەیاندووە، لە كاتی قەیرانی دارایی لە 2014-2018ش، كاركردن لە هەندێك پرۆژە نەوەستا، كە بریتی بوون لە 300 پرۆژە و 50 پرۆژەش لەوانە وەبەرهێنەرەكان بە قەرز بۆ حكوومەتیان دروست كرد.
بەڕێوەبەری گشتیی پلانی پرۆژەكانی وەزارەتی پلاندانان، ئاماژەی بەوەش كردووە، كە وەزارەتەكەی پلانی بۆ جێبەجێكردنی 30 پرۆژەی گەورە لە بوارەكانی كارەبا، رێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ، بەنداو و كەرتی نەوت، داناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group