جوان ئیحسان: پێویسته‌ پێش بودجه‌ى 2020 هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن

21/07/2019

نه‌وا
جوان ئیحسان سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "پێویسته‌ حكومه‌تى فیدراڵی و هه‌رێمى كوردستان پێش پێشكه‌شكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2020، له‌سه‌ر كێشه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن".
جوان ئیحسان له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، سه‌ردانى ئه‌مدواییه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا هه‌نگاوێكى ئیجابى و زۆرباش بوو. هه‌روه‌ك ده‌رخه‌رى نیازی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵی بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌دواى پشووى وه‌رزى یاسادانان، په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵی 2020 كۆده‌بێته‌وه‌، هه‌ندێك كێشه‌ و ئاسته‌نگیش دێنه‌ئاراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ رێككه‌وتنى ته‌واو له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌تایبه‌تى كێشه‌ داراییه‌كان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group