نه‌وا
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ڵامی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت "شاسوار چه‌ندین به‌ڵێنی به شاره‌وانی داوه هیچی جێبه‌جێ نه‌كردووه و بێ ئاگاداری به‌شی هونه‌ریی شاره‌وانی ده‌ستی به پڕكرنه‌وه‌ی چه‌ند چاڵ و چۆڵییه‌ك كردوه".
لهڕونكردنهوهكهی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتوه "ئه‌و به‌ڕێزانه چه‌ند رۆژ پێش ده‌ستپێكردنی كاره‌كانیان سه‌ردانی شاره‌وانییان كرد و ئێمه‌ش دوای پێشوازی گه‌رم ئاماده‌ییمان بۆ ده‌ربڕین كه كارئاسانیان بۆ بكه‌ین له هه‌ڵمه‌تی چاككردنی چاڵی شه‌قامه‌كاندا، به‌ڵام دواتر بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری ده‌ستیان به كاركرد وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی بانگی ئه‌و ستافه به‌ڕێزه‌مان كرد تا كارئاسانیان بۆ بكه‌ین، به‌ڵام گوێیان نه‌دا بهبانگهێشتهكهمان و پلان و هاوكارییه‌كانی به‌شی هونه‌ریی شاره‌وانییان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و سه‌ربه‌خۆیانه ده‌ستیان به پڕكردنه‌وه كرد. دواتر شاره‌وانی پلانی خۆی پێدان، به‌ڵام هیچ سودی نه‌بوو ته‌نها وه‌ك موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی بۆ چه‌واشه‌كاری هاوشاریانمان هاوكاری و پلانه‌كانی ئێمه‌یان ره‌تكرده‌وه".
له‌كۆتایی رونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتوه، كه ده‌رخسته‌ی ته‌واوه‌تیان بۆ سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی شار ئاماده كردوه و پێشكه‌شی كابینه‌ی پێشتریان كردووه و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆیه ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید و تیمه‌كه‌ی ده‌یكات جگه له موزایه‌ده هیچی تر نییه.