پەرلەمانتارێكی سائیرون: مالیكی چییە تا هەڕەشە بكات؟

25/08/2019 عێراق

نەوا
ریاز مەسعودی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی سائیرون، كە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر سەرۆكایەتی دەكات، دەڵێت "نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا هیچ سیفەتێكی فەرمی نییە تا هەڕەشە بكات". پێشی وایە لاوازی هەڵوێستی حكومەت تەنگژەی سیاسی دروستكردوە.
مەسعودی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "لێدوانەكانی نوری مالیكی فەرمی نین، چونكە هیچ سیفەتێكی فەرمی نییە، جا هەڕەشە لە ئەمریكا بكات یان پشتگیری بكات".
هەروەها جەختیكردوەتەوە، بەهۆی لاوازی حكومەتەوە و نەبونی هەڵوێستی خێرا، تەنگژەی سیاسی و دیپلۆماسی دروستبوە، هەڵوێستی حكومەتیش بەرانبەر كارە دوژمنكاریەكان زۆر لاوازە، كڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی پێویستی بە گرتنەبەری سیاسەتی ئاشكرا هەیە و پێویستە پشت بە دەوڵەتانی وەك هیندستان و پاكستان و روسیا ببەسترێت و پەلە بكرێت لە ناردنی شاند و دەستكردن بەگفتوگۆ بۆ كڕینی ئەو سیستمە و جێگیركردنی.
پێشتر نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا بەهۆی بۆردومانكردنی چەند كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە عیراق، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی لە ئەمریكا كردبو.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group