ئەفغانستان.. تاڵیبان دوو شارۆچكەی كۆنترۆڵ كرد

10/09/2019 جیهان

نەوا
چەكدارانی تاڵیبان هێرشیانكردە سەر شارۆچكەكانی قەڵای یەنگی و داركاد سەربە ویلایەتی تاخار باكووری ئەفغانستان و دەستیان بەسەرداگرتوون.
جەواد هیجری وتەبێژی ویلایەتی تاخار، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، چەكدارانی تاڵیبان لە چوار قۆڵەوە هێرشیانكردووەتە سەر شارۆچكەكانی قەڵای یەنگی و داركاد.
راشیگەیاند كە لە ئەنجامی هێرشەكاندا، هەردوو شارۆچكەكە كەوتوونەتە ژێر كۆنترۆڵی تاڵیبان و بە مەبەستی رێگریكردن لە زیانی گیانی خەڵكی مەدەنی و هێزە ئەمنییەكان، هێزەكانیان لە ناوەندی شارۆچكەكان پاشەكشەیان كردووە.
وتەبێژی ویلایەتی تاخار  باسی لەوەشكردووە، بڕیارە ئۆپەراسیۆن بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەكان ئەنجامبدرێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی بزووتنەوەی تاڵیبان، بانگەشەی ئەوە كراوە كە هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان زیانی گیانییان هەبووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group