نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد جه‌ختده‌كاته‌وه، بێمتمانه‌یی و لێكتێنه‌گه‌یشتنی قوڵ له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا هه‌یه، پێشی وایه هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی به‌غدا ناكات.
موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق، به رۆژنامه‌ی "ئاژانس"ی وتوه: بێمتمانه‌یی و لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا قوڵ و درێژخایه‌نه و پێویستی به ره‌واندنه‌وه و گفتوگۆی جددی هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی به‌غدا ناكات، چونكه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عیراق، حكومه‌تی هه‌رێم باسی 24 ملیار دۆلار قه‌رزی كردوه، كه پێویسته به‌غدا بیداته‌وه به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئاماده‌نییه بچێته ژێر باری ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌رێم، بۆیه ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كاته ئه‌وه‌ی هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی به‌غدا نه‌كات.
له‌باره‌ی بودجه‌ی 2020ی عیراقیشه‌وه، موسه‌ننا ئه‌مین پێی وایه تا كۆتایی مانگی 12ی ئه‌مساڵ له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمدایه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ جێگیركردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.