نه‌وا
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه له سه‌ردانه‌كانی بۆلای لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، وه‌ك خۆیشیان ده‌ڵێن، مه‌به‌ستیان دروستكردنی كۆده‌نگییه له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كان، وه‌ك ده‌ستوری هه‌رێم و چاكسازی و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستانیان كرد.
شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان له هه‌ریه‌كه له رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆك و مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێكهاتبوون، سه‌ره‌تا سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان كرد و له‌لایه‌ن عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵه‌وه پێشوازییان لێكرا. دواتریش سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد و كاوه محه‌مه‌د سكرتێری حزبه‌كه پێشوازیی لێ‌كردن.
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كانیانه‌وه بۆلای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و دوپاتیكرده‌وه ئامانجیان دروستكردنی كۆده‌نگییه له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له نمونه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌روه‌ها پرسی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستاندا.