نەوا
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی هەولێرو بەغدا بگەنە چارەسەرێكی هاوبەش لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردولا.
رۆژی سێشەممە فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ ئاوات جەناب وەزیری دارایی و دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە.
دوای كۆبونەوەكە، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەكۆبونەوەكەدا كەشێكی ئەرێنی هەبووەو هەمو هەوڵەكانیش بۆ ئەوەیە بگەنە چارەسەرێكی هاوبەشی گونجاو لەسەر پرسەكان.
راشیگەیاند، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێكی هاوبەش لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا.
ئێوارەی رۆژی سێ شەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەیاوەری فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی گەیشتنە هەولێر.