كەش و هەوای رۆژی شەممە

20/09/2019

نەوا
پێشبینی دەكرێت رۆژی شەممە پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكانی باشوری كوردستان بە جێگیری بمێننەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە 21 ی ئەیلول ئاسمانی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم و پارێزگای كەركوك ساماڵ دەبێت و خێرایی باش لە نێوان 5 بۆ 10 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
پێشبینیەكان بۆ بەرزترین پلەكانی گەرماش بەم جۆرەن: هەولێر 37، سلێمانی 36، دهۆك 35 و كەركوكیش 40 پلەی سیلیزی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group