وادەی كلاسیكۆی دووەمی نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە راگەیەندرا

27/09/2019 وەرزش
نەوا
میدیای ئیسپانیا وادەی دووەم كلاسیكۆی وەرزی ئەمساڵی نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەیان بڵاوكردەوە.
چەند رۆژێك لەمەوبەر یەكێتیی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا وادەی یەكەم یاری كلاسیكۆی ئەم وەرزەی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی بڵاوكردەوە، كە 26-10-2019 لەنێو یاریگای كامپ نو بەڕێوەدەچێت و یارییەكەش لە پاشنیوەڕۆدا دەبێت.
بەوپێیەش رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی نزیك لە بەرشەلۆنە وادەی دووەم كلاسیكۆی بڵاوكردوەتەوە و نوسیویەتی "یاری گەڕانەوە كاتژمێر 9ی شەوی یەكشەممە 1-3-2020 دەبێت بە كاتی ئیسپانیا و یارییەكەش لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group