عامری: كەركوك نە هی كوردە نە هی عەرەبە نە هی توركمانە

08/10/2019 عێراق

نەوا
هادی عامری سەرۆكی ئیئتیلافی فەتح دەڵێت، كەركوك پارێزگای هەموو عیراقییەكانە و ئەگەر تیرۆر هەوڵی دا بگەڕێتەوە، ئەوا ئێمە بونمان هەیە.
عامری لەسەردانێكیدا بۆ كەركوك وتی "سەردانەكەمان بۆئەوەیە دڵنیابین لەوەی پارێزگای كەركوك ئەو دەستەگوڵەیە، كە پێویستە تێیدا پێكهاتەكانی كورد و عەرەب و توركمان و مەسیحی پارێزراو و شەرەفمەندبن، ئەم پارێزگایەش بۆ هەموو عیراقییەكان دەمێنێتەوە".
وتیشی "كەركوكی كورد نییە، هی توركمان نییە، هی عەرەب نییە، بەڵكو بۆ هەموو عیراقییەكانە، ئەم سەردانەش نامەیەكە بۆ تیرۆر ئەگەر هەوڵی دا بگەڕێتەوە ئەوا ئێمە بونمان هەیە".
كەركوك بەشێكە لەناوچە جێناكۆكەكان لەنێوان كوردستان و عیراق و هەرسێ‌ پێكهاتەی سەرەكی (كورد، عەرەب، توركمان) و چەندین ئایین و پێكهاتەی بچوكی دیكەی تێدایە و بەشاری پێكەوەژیان ناسراوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group