نه‌وا
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده" ده‌ڵێت "رێگه‌ناده‌ین توركیا ته‌واوی ناوچه كوردییه‌كان كۆنتڕۆڵ بكات و خه‌ڵكی كورد له شوێنی خۆیان ده‌ربكات، ته‌نیا له‌و ناوچه‌یه ده‌كشێینه‌وه، كه ده‌كه‌وێته نێوان سه‌رێ كانی و گرێ سپی".
مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری نیویۆركه‌ری ئه‌مریكی دوپاتیكردوه‌ته‌وه، هه‌سه‌ده به به‌ڵێنه‌كانیه‌وه پابه‌نده و ئومێده‌واره له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كاربكات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان، كورد له هێرشه‌كانی توركیا ناپارێزن.
مه‌زڵوم كۆبانێ له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی لێیده‌كشێنه‌وه رایگه‌یاندوه، ئاماده‌نین له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه بكشێنه‌وه، كه له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و توركیادا هاتوه. ده‌شڵێت "هه‌سه‌ده رێگه‌نادات توركیا ته‌واوی ناوچه كوردییه‌كان كۆنتڕۆڵ بكات و خه‌ڵكی كورد له شوێنی خۆیان ده‌ربكات، ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا ده‌یكات پاكتاوی ئیتنیی كورده".
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده جه‌ختده‌كاته‌وه، هێشتا سوپای ئه‌مریكا له حه‌سه‌كه ماوه، به‌ڵام هیچ كارێك ناكه‌ن، ئه‌وان ته‌ماشای پاكتاوی ئیتنی و كۆمه‌ڵكوژكردنی كورد ده‌كه‌ن.