نه‌وا
جوتیارێكی دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه زیاتر له 14 ساڵه خاوه‌نی باخێكی فسته‌قه و هه‌ریه‌ك له جۆره‌كانی ئه‌حمه‌دی و ئه‌كبه‌ری و كهلقوچی تیادا به‌رهه‌مده‌هێنێت، له‌ئێستاشدا وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می فستهقهكهیهتی و سه‌رقاڵی رنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌مساڵن.
بورهان عیزه‌دین جوتیارێكی سنوری شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و خاوه‌نی باخێكی فسته‌قه كه زیاتر له 400 داری هه‌مه‌جۆری فسته‌قی تێدایه.
بورهان عیزه‌دین له‌باره‌ی باخه‌كه‌ی و به‌رهه‌می فسته‌ق له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ڵێت "به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆم ئه‌ندازیاری كشتوكاڵیم، 14 ساڵ پێش ئێستا ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م به‌خه‌یاڵدا هات، كه باخێكی فسته‌ق بنیاتبنێم، چونكه خۆم خاوه‌نی پارچه‌یه‌ك زه‌وی كشتوكاڵی بوم، له ره‌گه‌وه خۆم ده‌ستم پێكرده‌وه و ده‌نكه‌كانی خۆم ناشتومه و ئێستا گه‌یشتوه‌ته به‌رهه‌م".
هه‌روه‌ها وتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فسته‌ق له كوردستاندا شتێكی تازه‌بو، فسته‌قیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نێره و مێیه‌ی تێدایه، ده‌بێت له شوێنێكی باوه‌ڕپێكراوه‌وه نهمامهكهی بۆ بێنیت، نهمامهكهش له ئێران هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وكاته ئێرانیش رێگه‌ی نه‌ده‌دا به‌شێوه‌ی ره‌سمی بهێنرێت، هه‌ربۆیه به هه‌وڵی خۆم به چاندنی ده‌نك ده‌ستمپێكرد، نهمامهكانم دروستكرد و دوای ئاماده‌كردنی كێڵگه‌كه، نهمامهكانم هێنایه ئێره و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی چاندمن، ئێستا ئه‌م دارانه ماوه‌ی 14 ساڵه نێژراون".
بورهان عیزه‌دین ده‌شڵێت "رێژه‌ی داره‌كان به‌گوێره‌ی روبه‌ری زه‌وییه‌كه نییه، كه 18 دۆنمه، ئه‌و دارانه‌ی ئێستا ته‌مه‌نیان له‌نێوان 13 بۆ 14 ساڵه نزیكه‌ی 400 دارێكه، هه‌ندێكی تریان كاتی خۆی له‌ناوچون، به‌ڵام ساڵانه من به به‌رده‌وامی دووباره ناشتنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌م، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی دروستبون له زه‌وییه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش خه‌ریكی پێوه‌ن كردنین له‌نێویاندا".
باس له‌وه‌شده‌كات "له سنوری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زور به‌تایبه‌تی و هه‌رێمی كوردستان به گشتیی ناوچه‌ی گونجاون بۆ به‌رهه‌مهێنانی فسته‌ق، ته‌نها ئه‌و جێگایه‌نه نه‌بێت، كه ئاستی ئاویان به‌رزبێت له‌ژێرزه‌وی، چونكه بۆ ره‌گی دار به‌گشتی و فسته‌ق به‌تایبه‌تی خراپه، سروشتی فسته‌ق به‌وجۆره‌یه حه‌ز به ئاوی زۆر ناكات، كه له رێژه‌ی خۆی زیادبێت و به‌شێوه‌ی دێمیش ده‌بێت، چونكه له پۆلی قه‌زوانه و پێوهنیشیان بۆ یه‌ك ده‌بێت".
ئه‌و جوتیاره‌ی هه‌ڵه‌بجه رێنمایی هاوپیشه‌كانی ده‌كات له‌باره‌ی چۆنێتی به‌خێوكردنی داری فسته‌ق و گه‌وره‌كردنی، له‌وباره‌یه‌وه وتی "داری فسته‌ق ئه‌گه‌ر خزمه‌تی جوانی بكه‌یت وه‌ك ره‌زه دێم، چۆن ره‌زه دێم هه‌یه كه ترێ پێ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هه‌مان شێوه ئه‌میش پێده‌گات به دێمهكاری، ئه‌گه‌ر ئاویشی هه‌بێت باشتره، به‌ڵام ئاوێكی كه‌م بۆ یارمه‌تیدانی، داری فسته‌ق به‌شێوه‌ی به‌زری ده‌ینێژیت زیاتر له نۆ ساڵی ده‌وێت تا به‌ر ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێوه‌ن بیكه‌یت له پێنج ساڵدا به‌ر ده‌گرێت و پێش ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ن كراوه و ئه‌وه‌شی كه به به‌زری نێژراوه له ته‌مه‌نی 11 بۆ 13 ساڵیدا رێژه‌ی به‌رگرتنیان وه‌ك و یه‌ك ده‌بێت، به‌ڵام بۆ پێشكه‌وتنی به‌رگرتن، پێوهنهكه زووتر ئاماژه‌ی به‌رگرتن ده‌دات".
بورهان عیزه‌دین باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا له باخه‌كه‌یدا پۆلی ئه‌كبه‌ری و پۆلی ئه‌حمه‌دی و پۆلی كهلقوچی هه‌یه و له‌ئێستادا سه‌رقاڵی چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌مساڵن.