نه‌وا
دواى هه‌واڵى كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعش به‌پێى راپۆرته‌كان "عه‌بدوڵڵا قه‌رداش"ى جێگرى ده‌بێته سه‌ركرده‌ى رێكخراوه‌كه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى سه‌رده‌مێكى توند‌وتیژتر له‌و رێكخراوه‌دا.
عه‌بدوڵڵا قه‌رداش به یه‌كێك له سه‌ركرده توندوتیژه‌كانى رێكخراوى داعش داده‌نرێت و جێگرى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه‌و به "وه‌زیرى خۆكوژه‌كان" ناوى ده‌ركردوه، به‌پێى زانیاریه‌كان دواى كوژرانى به‌غدادى، ئه‌و شوێنى ده‌گرێته‌وه.
قه‌رداش له‌ساڵى 1976 له ته‌له‌عفه‌رى خۆرئاواى موسڵ له‌دایكبوه و توركمانه، له كۆلێژى "امام الاعڤم" له موسڵ خوێندویه‌تی و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى به‌كالیۆریۆسه له شه‌ریعه‌تدا، له‌ساڵى 2003ه‌وه له‌ناو رێكخراوه جیهادیه‌كاندا ده‌ستی به كاركردن كردوه و پۆستى "شه‌ریعه‌تی گشتى" له‌ناو رێكخراوى قاعیده‌دا وه‌رگرت.
عه‌بدوڵڵا قه‌رداش یه‌كێكه له هاوڕێ نزیكه‌كانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى و به‌یه‌كه‌وه له ساڵى 2003 له گرتوخانه‌ى "بۆكا" له‌پارێزگاى به‌سڕه به‌ندكرابون و زیاتر له یه‌ك نزیكبونه‌ته‌وه، دواى دروستبونى رێكخراوى داعش‌یش پۆستى "ئه‌میرى دیوانى ئاسایشى گشتى" رێكخراوه‌كه‌ى له سوریا و عیراق وه‌رگرتوه.
دواتر پۆستى "وه‌زیرى بۆمبڕێژكردن و خۆكوژه‌كان"ى وه‌رگرت، یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانى "ئه‌بو عه‌لا عه‌فرى" كه پێشتر جێگرى به‌غدادی بوه ده‌ڵێت "عه‌بدوڵڵا قه‌رداش توندتوتیژترین و شه‌ڕه‌نگێزترین و توندڕه‌وترین سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعشه".
به‌پێى زانیاریه‌كان، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى عیراق به‌وردى لێكۆڵینه‌وه‌یان له سی ڤی قه‌رداش كردوه وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ ئه‌گه‌رى بونى به سه‌رۆكى رێكخراوى داعش و پێیانوایه له ئه‌گه‌رى گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌می رێكخراوه‌كه، ئه‌وه قۆناغێكى توندوتیژترى تیرۆریستى سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه زۆر له قۆناغى سه‌رده‌مى پێش‌و قورس‌تر ده‌بێت.
عه‌بدوڵڵا قه‌رداش ناوى ته‌واوى (ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د مه‌ولا)یه‌و له‌ناو ریزه‌كانى رێكخراوى داعش به "مامۆستا" ناوبانگی ده‌ركردوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه فازڵ ئه‌بو ره‌غیف شاره‌زاى ئه‌منى دیارى عیراقى ده‌ڵێت "قه‌رداش كاریگه‌رى زۆرى باوكى له‌سه‌ر بوه كه وتارخوێنى مزگه‌وتى فورقان بووه له موسڵ و قسه‌كه‌رێكى شاره‌زا و ره‌وانبێژ بووه، به‌ڵام وه‌ك باس ده‌كرێت عه‌بدوڵڵا قه‌رداش ئه‌فسه‌رى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس نه‌بوه".
ده‌شڵێت "قه‌رداش دوو براى هه‌یه، یه‌كێكیان مامۆستاى زانكۆ بوه و كوژراوه، براكه‌ى دیكه‌شی ئێستا له توركیا نیشته‌جێیه".