ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی دۆستی راستەقینەمانی دەرخست

07/11/2019 جیهان

نەوا
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت "ئەوانەی بەڵێنیان پێداین هێزە كوردیەكان لەماوەی 120 كاتژمێردا دەكشێنەوە، بەڵێنەكانیان نەبردەسەر و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی (كانی ئاشتی) پیشانیداین كێ‌ دۆستی راستەقینەمانە".
ئەمڕۆ ئەردۆغان لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەدا ئۆپەراسیۆنی (كانی ئاشتی) لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا دەرفەتێكی گرنگی بۆ رەخساندن بۆئەوەی هاوڕێ‌ راستەقینەكانی توركیا ببینن. وتیشی "ئەوانەی بەڵێنیان پێداین كە رێكخراوەكانی یەپەگە، پەیەدە و پەكەكە لە باكوری سوریا لەماوەی 120 كاتژمێردا دەكشێنەوە، بەڵێنەكانیان نەبردەسەر".
سەرۆك كۆماری توركیا ئەوەشی ئاشكراكرد، كە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە هێرشی هێزە كوردیەكان بۆسەر سوپای نیشتمانیی سوریای هاوپەیمانی توركیا، 11 چەكداری ئەو هێزە كوژراون.
سەبارەت بەو ئەندامانەی خێزانی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی كوژراوی داعش، كە لەلایەن هێزەكانی توركیاوە دەستگیركراون، ئەردۆغان وتی "دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندەكانی راگواستن و لەوێ‌ چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی دادی توركیا دەكەین".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group