نه‌وا
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی RT ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ناتوانین رێگه بده‌ین خۆپیشانده‌ران بانكی ناوه‌ندی بگرن له‌ناوه‌ڕاستی به‌غداد.
باسی له‌وه‌شكرد، خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌كوژرێن و كه‌یسه‌كانیان له دادگایه.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان وتیشی: "ئێمه به‌س گازی فرمێسك‌ڕێژ له‌دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارده‌هێنین ئه‌وه‌ش له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌نجام ده‌درێت".