سەفین دزەیی: داعش سەرقاڵی خۆرێكخستنەوەیە

پێش 3 هەفتە

نەوا
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەڵێت: داعش ئێستا سەرقاڵی خۆرێكخستنەوەیە و شانە نووستووەكانی ئەكتیڤ بوونەتەوە.
لەمیانەی بەشداریكردنی لە دانیشتنێكی تایبەتی پەیمانگای واشنتن بۆ سیاسەتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست له واشنتنی‌ پایتەختی ئەمریكا، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، هۆشدارییدا لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق و رایگەیاند، داعش ئێستا سەرقاڵی خۆرێكخستنەوەیە و شانە نووستووەكانی كارا بوونەتەوە.
وتیشی: "داعش ئەو بۆشاییە ئەمنیەی قۆستووەتەوە كە لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دروست بووە".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group