رووسیا: هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا دەبنە هۆی بەهێزبوونەوەی داعش

22/11/2019 جیهان

نەوا
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری سووریا هاوكار دەبن بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش.
ئۆلیگ سیرومۆلۆتۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا هۆشداری لە بەردەوامی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكووری رۆژهەڵاتی سووریا دەدات و رایدەگەیەنێت، هێرشەكانی توركیا هاوكارن بۆ سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی چەكدارانی داعش.
پێشتریش هەواڵگری بەرگریی ئەمریكا هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری سوریای بە رەخساندنی دەرفەتێك بۆ سەرهەڵدانەوە و خۆ رێكخستنەوەی داعش ناوبردبوو.
لە رۆژی 9 ی تشرینی یەكەمەوە توركیا و گروپە سوریە هاوپەیمانەكانی هێرشیان بۆ سەر باكوری سوریا دەستپێكرد و تا ئێستاش سەرباری واژۆكردنی دوو رێككەوتن لە  نێوان ئەنقەرە و هەر یەك لە واشنتۆن و مۆسكۆ بۆ راگرتنی هێرشەكانی بۆ سەر ئەو ناوچەیە، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی هەسەدە هێرشەكان بەردەوامن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group