نه‌وا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی عێراق وتی، بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه حكوومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.
میاده نه‌جاڕ په‌رله‌مانتاری پارتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "دوای ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا، بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه 5 ی كانونی یه‌كه‌م حكوومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی به داواكاریی كورده‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات".
وتیشی، "ئێمه وه‌كو فراكسیۆنه‌كانی كورد خه‌ریكی لۆبیكردنین بۆ ئه‌وه‌ی كوتله‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب پشتگیریمان بكه‌ن و تاوه‌كو ئێستا زۆرینه‌ی كوتله‌كان پشتگیری له ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن."
نه‌جاڕ باسی له‌وه‌ش كرد: "به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ه‌وه كه ئێستا له عێراقدا هه‌یه هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ داواكاریی كورد و ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا په‌یدا نابێت، چونكه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت خۆیان له كورد نزیك بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری‌یان بكه‌ین."
هه‌رێم و به‌غدا ڕێك كه‌وتوون، كه هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات و له به‌رانبه‌ردا به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.