ئەنجومەنی باڵای خانمان: هیوادارین ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە فەتوای ژنان و تاكسی پاشگەزببێتەوە

09/12/2019

نەوا-لاڤە كوردە 
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكی هەشت خاڵیدا نادروستی سەركەوتنی ژنانی بە تەنها لەگەڵ شۆفێری تاكسی رونكردوەتەوە، لە بەرانبەریشدا ئەنجومەنی باڵای خانمان هیوادارە لە فەتواكەیان پاشگەزببنەوە. 
ئەمەل جەلال ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لەمیانی بەشداری بەرنامەی شەقام-ی رادیۆ نەوا وتی "نازانین لە ژێر چی بنەمایەك ئەم رونكردنەوەیە دراوە و بەبێ ئاگاداركردنەوە بڵاوكراوەتەوە، لەكاتێكدا ژنان بە درێژایی مێژوو لە هەرێم پاڵپشتی پیاوان بون لە شۆڕش و ئابوری و كشتوكاڵ و زۆر شتی تر، دەبوو پێش ئەوە لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای خانمان و لایەنی پەیوەندیدار بە فەرمی گفتوگۆ بكرایە، باوەڕمان وایە بەدەر لە بێڕێزیكردن بە مافی ژنان برینداركردنی ماف و هەستی برا شۆفێرەكانیشمانە".
وتیشی "ناكرێت حاڵەتێكی نەخوازراو كە رودەدات بكرێتە دیاردەیەكی گشتگیر، هیوادارم پاشگەزببنەوە و لە بری ئەوە هۆشیاری بدرێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group