بەرهەمهێنانی هێلكە لە سلێمانی دەگەیەنرێتە 60 ملیۆن دانە لە ساڵێكدا

12/12/2019

نەوا
لە یەكەمین رۆژی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كشتوكاڵ و پیشەسازیی خۆراك، گرێبەستێكی بازرگانی لەنێوان كۆمپانیایەكی ئەڵمانی بەناوی (specht) و كۆمپانیای مەردۆخی لە سلێمانی واژۆكرا، كە بەهاكەی دەگاتە یەك ملیۆن یورۆ.
لەوبارەیەوە مەروان حەمەخورشید بەڕێوەبەری راگەیاندنی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوا وتی "ئەو گرێبەستە تایبەتە بە كڕینی هێڵێكی كێڵگەی پەلەوەری بۆ سێ هۆڵی گەورە، كە توانای بەرهەمهێنانی 183 هەزار و 600 مریشكی هێلكەكەری لەساڵێكدا هەیە. هەروەك چوار هەزار تۆن هێلكە بەرهەمدەهێنێت، كە دەكاتە 60 ملیۆن هێلكە لە ساڵێكدا".
وتیشی "كۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیل شانازی بەو خزمەتە گەورانەوە دەكات، كە لەڕێگەی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە پێشكەش بە كەرتی كشتوكاڵ و بوژانەوەی ئابوری وڵات و بەرهەمهێنانی بەرهەمی ناوخۆیی دەكات".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group