كەلەی بارهەڵگرێك بەسەر فیتەرێكدا كەوت و گیانی لەدەستدا

پێش 1 هەفتە

نەوا-
لەناوچەی پیشەسازی قەزای كەلار لەكاتی گۆڕینی چوپی هەوای ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، كەلەی ئۆتۆمبێلەكە بەسەر شاگردی دوكانەكەدا كەوت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندوە، رۆژی یەكشەممە 5-5 لەناوچەی پیشەسازی قەزای كەلار لەكاتی گۆڕینی چوپی هەوای ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، كەلەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە بەسەر شاگردی دوكانێكدا كەوت و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
باس لەوەشكراوە، ئەوەی كە گیانی لەدەستداوە لەدایكبوی ساڵی 2005ـەو دانیشتوی قەزای كەلارە، لەئێستادا تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كەلار كراوەو خاوەن دوكانەكەش راگیراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group