نه‌وا
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت، "سیستمێكی نوێی كامێرای چاودێری كاری پێكراوه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كان ده‌بێت".
فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له په‌یجی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، "رۆژی پێنجشه‌ممه به‌شی كامێرای چاودێری هاتوچۆی هه‌ولێر سیستمێكی نوێیان بۆ كامێراكانی چاودێری داناوه كه له یه‌ككاتدا ده‌توانێت سێ جۆری سه‌رپێچی تۆمار بكات".
رونیشیكردۆته‌وه، "یه‌كه‌میان تۆماركردنی سه‌رپێچی خێراییه به‌ر له گه‌یشتن به ترافیك لایت، دوه‌میان تۆماركردنی سه‌رپێچی لێدانه له چرای سوری ترافیك لایت، سێیه‌م سه‌رپێچیش تۆماركردنی هه‌ردوو خێرایی و لێدانه له چرای سور به‌یه‌كه‌وه".
راشیگه‌یاندووه، "له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی له ترافیكی 40 مه‌تری به‌رده‌م هۆڵی سه‌عدعه‌بدوڵڵا دانراوه، له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی سیستمه‌كه له شوێنه‌كانی دیكه‌ش په‌یڕه‌و ده‌كرێت".
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و سیستمه نوێیه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كانی تیژرۆییكردن له‌سه‌ر ترافیك لایته‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ترافیك به‌ر له هه‌ڵبوونی چرای سور".