نه‌وا
چه‌ند موشه‌كێك له‌ناوچه‌ى سه‌وزى شارى به‌غدا كه‌وتنه‌خواره‌وه و سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن سێ كه‌س به‌هۆیه‌وه برینداربون.
دره‌نگانی شه‌وى رابرود سێ موشه‌كى جۆرى كاتیۆشا له‌ناوچه‌ى سه‌وزى شارى به‌غدا كه‌وتونه‌ته‌خواره‌وه و یه‌كێكیان كه‌وتوه‌ته ماڵی هاووڵاتییه‌كی نزیك ناوچه‌كه.
به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه سێ كه‌س برینداربون و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكاش كه ئامانجى موشه‌كه‌كان بوه، ئاگاداركردنه‌وه‌ى داگیرساندوه و كه‌وتونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌هۆى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ی پێشوى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتی حه‌شدى شه‌عبى له‌شارى به‌غدا، مه‌ترسى زیادبونى گرژیه‌كان به‌تایبه‌تى له‌ناو عیراق و هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه‌و باره‌گا سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا هه‌یه.