جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی مووچه‌ دڵنیایی ده‌دات

09/01/2020 عێراق
نه‌وا
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق دڵنیایی ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران له‌وه‌ی ناردنی مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
د. به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌، "دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و دڵنیاییه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ كورد له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان به‌شداری نه‌كردوو ئه‌وه‌ش جۆرێك نیگه‌رانی له‌لای هاووڵاتیان دروستكردبوو به‌وه‌ی ره‌نگه‌ جارێكی دیكه‌ حكومه‌تی فیدراڵ بڕیار له‌باره‌ی راگرتنی بودجه‌و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group