نه‌وا
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی دوای كۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌نجامدا و سێ بڕیاری ده‌ركرد.
رۆژی سێ شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی پێكبهێنرێت، بڕیاردرا ته‌واوی دامه‌زراوه و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وام بن له كاری ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیان تا ئه‌وكاته‌ی په‌یكه‌ری تازه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتییه‌وه رێكده‌خرێته‌وه.
به‌كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ش تا كاتی په‌سه‌ند كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، سێهه‌م بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتیی یه‌كێتی بوو.
مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌ی چواره‌میدا ته‌نیا ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی گشتی هه‌ڵبژارد، به‌پێی په‌یڕه‌وی نێوخۆ، ده‌بوو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی گشتی دوای سێ رۆژ كۆببێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر سه‌رۆك یان سكرتێری گشتی هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام كۆبوونه‌وه له‌واده‌ی خۆی نه‌كرا.