نه‌وا
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئامانج له پرۆژه‌یاسای چاكسازیی ڕێكخستنه‌وه‌ی موچه و داهاته و مافی هیچ كه‌سێكی شایسته نابڕدرێت.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، "ئامانج له پرۆژه‌یاسای چاكسازی رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و دابه‌شكردنی داهاته به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و موچه و مافی هیچ كه‌سێكی شایسته، به‌تایبه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی نابڕدرێت".
ده‌رباره‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق كه سه‌ردانی هه‌رێمی كردبوو، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی جه‌خت له گرنگیی پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی نه‌وت و بودجه و چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان كراوه‌ته‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر كۆتاییپێهێنا و بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.