نه‌وا
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، به‌هۆی ده‌نگدان به خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتاران و پله باڵاكان په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ شادی نه‌وزاد له جوڵانه‌وه‌كه ده‌ركرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاندووه، په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ به‌ڵێننامه‌یان واژۆ كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك موچه‌ی خانه‌نشینیی وه‌رنه‌گرن. جگه له‌وانه‌ش، هه‌مو كاندیدانی جوڵانه‌وه‌كه سوێندیان خواردووه هیچ جۆره موچه‌یه‌كی خانه‌نشینیی وه‌رنه‌گرن، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وانه په‌رله‌مانتار "شادی نه‌وزاد" كه به ده‌نگی جوڵانه‌وه‌كه و سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه بووه به په‌رله‌مانتار و ته‌نها 500 ده‌نگی هێنابوو، پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژی جوڵانه‌وه‌كه خیانه‌تی له خودا و له سوێنده‌كه‌ی و له ده‌نگده‌ران و هاووڵاتییانكرد و ده‌نگیدا به خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتاران و پله باڵاكان.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌خلاقی سیاسیی و رێزگرتن له هاووڵاتییان و ده‌نگده‌رانمان، ئه‌نجومه‌نی سیاسیی جوڵانه‌وه‌كه بڕیاریدا به ده‌ركردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ.