ئه‌گه‌ر میسی له به‌رشه‌لۆنه بڕوات چی روده‌دات؟ گواردیۆلا وه‌ڵامده‌داته‌وه
06/02/2020 وەرزش
نه‌وا
پیپ گواردیۆلا راهێنه‌ری پێشوی به‌رشه‌لۆنه و ئێستای مانچسته‌رسیتی پرسی ئه‌گه‌ری رۆیشتنی لیۆنێل میسی به‌هره‌مه‌ند له ریزی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ده‌وروژێنێت و ئاینده‌ی تیمه‌كه بێ ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه ده‌خاته‌ڕو.
گواردیۆلا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "پۆست یونایتد" له تۆڕی یوتیوب وتویه‌تی "ئه‌گه‌ر میسی له به‌رشه‌لۆنه بڕوات، به‌دڵنیایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رشه‌لۆنه ده‌بێت، چونكه ئه‌وانه یاریزانی زۆر گرنگن".
وتیشی "كاتێك میسی له به‌رشه‌لۆنه ده‌كات، ئه‌وا یانه‌كه پێویستی به كات ده‌بێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی تیمه‌كه. چونكه یاریزانی وه‌ك ئه‌و هه‌موو وه‌رزێك 40 بۆ 50 گۆڵ تۆمارده‌كه‌ن".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه گواردیۆلا له‌نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2012 راهێنه‌ری میسی بوه، له‌وكاته‌شدا چه‌ندین نازناویان پێكه‌وه به‌ده‌ستهێناوه.