"چەند بەڕێوبەری شارەوانی هەولێر دورخراونەتەوە"

14/02/2020
نەوا
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی پارتی لە سنوری شارەوانیەكانی هەولێر چەند بەڕێوبەر دورخراونەتەوە، كە بەشێكیان بە هۆی ئاشكرابوونی بوونی سەرپێچیەكانیانەوە بووە.
ماڵپەڕەكە لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە، "لە سنووری پارێزگای هەولێر، هەریەك لە بەڕێوەبەری شارەوانیی چوار و بەڕێوەبەری شارەوانیی دوو لە پۆستەكانیان لادران، هەروەها بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر و بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر لە پۆستەكانیان دوور خرانەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی خستە ڕوو، كە بەشێك لە گۆڕانكارییەكان لە ئەنجامی گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بوون، دوای ئەوەی سەرپێچی ئەو كەسانە ئاشكرا بووە و لە پۆستەكانیان دوور خراونەتەوە، بەڵام بەشێكیشی تێدا بووە بەهۆی درێژیی ماوەی مانەوەیان لە پۆستەكانیان دوور خراونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group