نه‌وا-كاروان مه‌حمود
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، دانیشتنی ئه‌نه‌كه‌سه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا نیگه‌رانی په‌یه‌ده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، په‌یه‌ده خۆی به بڕیار به‌ده‌ستی ئه‌نه‌كه‌سه ده‌زانێت له كاتێكدا ئێمه هێزێكی سه‌ربه‌خۆین.
كاوه ئه‌زیزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا "ئه‌نه‌كه‌سه" به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، ئه‌نه‌كه‌سه نزیكه‌ی 9 ساڵه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه، ئه‌وه‌شی باسده‌كرێت له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده، تا ئێستا رێككه‌وتن نییه‌و ته‌نها داواكارییه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری بۆ یه‌كڕیزی ماڵی كورد، به‌ڵام تا ئێستا پرۆگرامێكی تایبه‌ت له‌وباره‌یه‌وه نییه‌و نازانرێت له‌سه‌ر چی گفتوگۆ بكه‌ین ئێمه لایه‌نێكی سیاسی دیپلۆماسین و هێزمان هه‌یه به‌ڵام هێزه‌كانمان له كوردستانی عیراقه‌و له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات، ئێمه داواده‌كه‌ین له شكری رۆژ له رۆژئاوای كوردستان بێت و رۆژئاوا بپارێزێت.
وتیشی: "ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی كرا له‌لایه‌ن په‌یه‌ده بووه جێگه‌ی خۆشحاڵی و ئێمه له رۆژئاوا له‌چه‌ند شارێك نوسینگه‌ی خۆمانكرده‌وه و په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ روسیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌مریكا و به‌رتانیاو دواتریش له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ڵام په‌یه‌ده ده‌یه‌وێت خۆی بكاته خاوه‌نی ئه‌نه‌كه‌سه و بڕیاربه‌ده‌ستی ئه‌وبێت ده‌یه‌وێت بزانێت بۆچی له‌گه‌ڵ توركیا دانیشتن كراوه، ئاخر ئه‌وه كاری په‌یه‌ده نییه، ئێمه هێزێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆین و به‌شێكین له ئۆپۆزسیۆنی سوریا و له‌بن سێبه‌ری هیچ لایه‌نێك نیین".
كاوه ئه‌زیزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا "ئه‌نه‌كه‌سه" بۆ نه‌وا زیاتر دواو وتیشی: "ئێمه كه‌له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆمان كرد داوامان كرد ئه‌و كارانه‌ی دژی سه‌رێ كانی و عه‌فرین و گرێ سپی رووده‌دات رێگه‌ی پێنه‌درێت و هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافی ئه‌و ناوچانه رێگری لێ بكرێت، داوامان كردووه كورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و پێشێلكارییه‌كان له‌دژی كورد رابگیرێت به‌تایبه‌ت له‌وناوچانه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی تێدایه، ئه‌مه گفتوگۆكانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بوو، نازانین بۆچی په‌یه‌ده نیگه‌رانه له‌وباره‌یه‌وه؟ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت به‌مه‌به‌ستی یه‌كڕیزی ماڵی كورد‌و لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان".