نه‌وا
ئه‌ندامێكی په‌ڕله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، كه دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی به‌سه‌ر كچێكی چوار ساڵه له دادگا ته‌نها سزای پێنج ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستدرێژیكاره‌كه‌دا سه‌پێنراوه و باو‌كی كچه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات زڕخاڵی ئه‌و منداڵه چه‌ندین جار ده‌ستدرێژی كردۆته‌وه سه‌ر كچه‌كه‌ی و له ئێستادا خه‌ریكه دۆسیه‌كه به‌لاڕێدا ده‌برێت.
روپاك ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌ڕله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له فه‌یس بووك بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌لایه‌ن باوكێكی بریندار و دڵ پڕ له‌خه‌مه‌وه ئاگادار كراوته‌وه، كه‌وا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شاری سۆران ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر كچه‌كه‌ی له لایه‌ن زڕ خالیه‌وه به هاوكاری زڕدایكی منداله‌كه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: باو‌كی كچه‌كه پێی وتوه، كه ئێستا له ژنه‌كه‌ی خه‌ریكه جیاببێه‌ته‌وه و دوای زیاتر له ساڵێك ئینجا زانیویه‌تی ئه‌م تاوانه به‌رامبه‌ر كچه بچوكه‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه له لایه‌ن برای ژنه‌كه‌یه‌وه، سه‌ره‌تا منداله‌كه ترسێنراوه به‌وه‌ی گه‌ر بێت‌و به باو‌كی بڵێت ئه‌وه دایكی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌دات و تۆقاندویه‌تی بۆیه له ترسی گیانی خۆی منداڵه‌كه هیچی نه‌دركاندوه تا باو‌كی له خێزانه‌كه‌ی جیابۆته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌ستبه‌جێ به هیوای سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه له تاوانباران ڕوو له دادگای هه‌ولێر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مافی كچه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه”.
به وته‌ی ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره، هه‌رچه‌نده گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ منداڵێك، كه ده‌ستدرێژی سێكسی كرابێته سه‌ر له‌وانه‌یه زۆر زه‌حمه‌ت بێت، تاكه قه‌ره‌بوو ئه‌وه‌یه، كه بكه‌رانی ئه‌م تاوانه به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له مانگی سێی ئه‌مساڵ دادگای هه‌ولێر بڕیاری دا به زیندانی كردنی ته‌نها پێنج ساڵی بكه‌ری ئه‌م تاوانه و هاوكاریكه‌ری تاوانباره‌كه، كه زڕدایكی منداڵه (4) ساڵانه‌كه‌یه ئازاد كردووه، له كاتێكدا به‌پێی یاساكان بێت ده‌بێت تاوانبار زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر بچه‌سپێت” .
روپاك ئه‌حمه‌د ڕاشیگه‌یاندووه، ئێستا (ل.ر) كچه بێ تاوانه‌كه‌ی سۆران پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تاییه و له حاڵ و گوزه‌رانێكی ده‌روونی زۆر ناخۆشدایه و به‌پێی ئه‌نجامی پزیشكه‌كان بێت ئه‌م كچه زیاتر له 10 جار ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر و شوێنه‌واری ده‌ستدرێژیه‌كه به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌شكردووه: "باو‌كی كچه‌كه هه‌ر چه‌نده وه‌ك خۆی وتی نه‌مده‌ویست بیده‌مه ڕاگه‌یاندنه‌كان، به‌لام ئێستا كه ده‌بینم خه‌ریكه كه‌یسی كچه بچوكه بێ تاوانه‌كه‌م به لاڕێدا ده‌برێت به پێویستم زانی هه‌موو لایه‌نێك ئاگادار بكه‌مه‌وه له‌و جۆره تاوانه قێزه‌ونه".