قایمقامیەت هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

25/03/2020
نەوا
قایمقامیەتی هەولێر داوا لە سەرجەم هاوڵاتییانی سنوری شاری هەولێر دەكات، بۆ مەبەستی داواكاری رێگاپێدان بۆ ھاتوچۆكردن سەردانیان نەكەن.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، "داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكەین، سەردانی دیوانی قایمقامیەتەكەمان نەكەن بۆ مەبەستی داواكاری رێگاپێدان بۆ ھاتوچۆكردن، لەبەرئەوەی سەرجەم ڕێگاپێدانەكان راگیراون".

راشیگەیاندووە، "تەنھا ئەو كەسانە دەتوانن ھاتوچۆ بكەن كە لە رێنماییەكانی (ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر) لە 25ی ئازاری 2020، رێگاپێدراون و پێویستیان بەھیچ رێگاپێدانێكی دیكە نییە".

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە 14ی ئازارەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمدا جێبەجێدەكرێت، بەشێكی هاوڵاتیانیش سەردانی قایمقامییەتی قەزاكان دەكەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی رێگەپێدانی هاتوچۆكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group