توركیا وەڵامی كوژرانی دوو سەربازی لە هەرێمی كوردستاندا دەداتەوە

26/03/2020

نەوا
لە ئەنجامی شەڕ و روبەڕوبونەوەی سەربازیی لەنێوان هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" و سوپای توركیا لەنێو خاكی هەرێمی كوردستان، دوو سەربازی تورك كوژران.
لەبارەی ئەو زانیارییەوە، وەزارەتی بەرگریی توركیا شەوی رابردو راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، لە ناوچەی هەفتانین لە باكوری عیراق (هەرێمی كوردستان) روبەڕوبونەوە رویداوە.
راشیگەیاندوە، دوو سەربازی توركیا كوژراون، هەربۆیە هێرشێكی ئاسمانییان لە ناوچەی هەفتانین بۆسەر پێگەی پەكەكە ئەنجامداوە و چوار گەریلا لە چالاكی خراون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group