بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم بارانی بەلێزمە و تەرزە دەبارێت

29/03/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە ئاشكرا دەكات و پێشبینی دەكات، بۆ رۆژی دووشەممە بارانی بەلێزمە و تەرزە ببارێت. 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاویكردووەتەوە، بەجۆرێك، ئەمڕۆ یەكشەممە كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست هەندێ كات چالاك دەبێت، بۆیە بارانبارین بەردەوامی دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكان، رۆژی دووشەممە پێشبینی دەكرێت لە چەند ناوچانەیەك بارانی بەلێزمە ببارێت، ئەوانیش لە "حاجی ئۆمەران، رواندز، سۆران، بارزان، مێرگەسوور، شەقلاوە، ئامێدی، ئاكرێ، سەرسەنگ، رانیە و چوارقوڕنە"، جگە لە بارانبارینیش پێشبینی بارینی تەرزە دەكرێت، بە تایبەتی لەو ناوچانەی ئاماژەی پێكراوە، كاریگەریی ئەم شەپۆلەش تا ئێوارەی رۆژی دووشەممە چالاكە، بەڵام بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group