نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە

09/04/2020 جیهان

نەوا
نرخی نەوتی خاو كەمێكی دیكە بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت %3.4 چوە سەر نرخەكەی و گەیشتە 33 دۆلار و 96 سەنت، ئەوەش لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ رێكخراوی ئۆپێك سەبارەت بە كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت كۆببێتەوە.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوەبینیوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت %3.4 واتە یەك دۆلار و 12 سەنت بەرزبوەتەوە و یەك بەرمیل بە 33 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
رونیشكراوەتەوە، یەك بەرمیل خاوی ئەمریكی %4.5 بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینیوە و بەرمیلێك بەرانبەر 26 دۆلار و 25 سەنتە.
ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) رێكخراوی ئۆپێك و وڵاتە هاوپەیمانەكانی لەنێوانیشیاندا روسیا "ئۆپێك پڵەس" كۆببنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و هیواش هەیە 10 بۆ 15 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا كەمبكرێتەوە، لای خۆیەوە روسیا ئامادەیی پیشانداوە، كە رۆژانە یەك ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل هەناردە كەمبكاتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group