نه‌وا
كۆمپانیای رێنیسانس كاپیته‌ڵ ده‌ڵێت: "روسنه‌فت بڕوای وایه كه‌مكردنه‌وه‌ی 10 ملیۆن له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له رۆژێكدا به‌س ده‌بێت بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی نه‌وت".
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز نوسیویه‌تی، كۆمپانیای رێنیسانس كاپیته‌ڵ له دره‌نگانێكی رۆژی چوارشه‌ممه دوای داواكه‌ی كۆمپانیای زه‌به‌لاحی روسی بۆ وزه وتی: "روسنه‌فت بڕوای وایه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی 10 ملیۆن له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له رۆژێكدا له‌لایه‌ن رێكخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌وه به‌س ده‌بێت بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی نه‌وت".
كۆمپانیانی نه‌وتی روسنه‌فت ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی داواكه‌ی رۆیته‌رزی بۆ ئاماژه‌دانی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌دایه‌وه.
كۆمپانیان رێنیسانس كاپیته‌ڵ ئه‌وه‌شی وتووه: "روسنه‌فت بڕوایوایه كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی جیهانی بۆ نه‌وت له‌م مانگه‌دا ده‌گاته نزمترین ئاستی و له مانگی داهاتودا ده‌ست به به‌رزبوونه‌وه ده‌كاته‌وه".
كۆمپانیا روسییه‌كه پێشبینی ده‌كات داواكاری جیهان بۆ نه‌وت له‌م ساڵدا بگاته 5 بۆ 7 ملیۆن نه‌وت به‌رمیل له یه‌ك رۆژدا كه له‌ساڵی پار كه‌متره.
كۆمپانیان رێنیسانس كاپیته‌ڵ وتیشی: "ره‌نگه روسنه‌فت خه‌رجه‌یه‌كانی ساڵانه‌ی بۆ خوار 700 ملیار رۆبڵ كه‌مبكاته‌وه كه یه‌كسانه به 9.3 ملیار دۆلار و دواین مه‌زه‌نده‌ی كۆمپانیاكه 850 بۆ یه‌ك ترلیۆن رۆبڵه بۆ یارمه‌تیدانی هه‌بوونی نه‌ختینه".