چوار كەسی دیكە لە چەمچەماڵ توشی كۆرۆنا بون

09/04/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چوار كەسی دیكە لە چەمچەماڵ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بون.
شەوی پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چوار توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانكران، كە سێ پیاو و ئافرەتێكن لە قەزای چەمچەماڵ و بەركەوتوی توشبوانی پێشون.
بەو چوار حاڵەتە نوێیە، كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنای نوێ گەیشتە 315 كەس لە هەرێمی كوردستان.
لە جیهانیشدا شەوی پێنجشەممە 9-4-2020 ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتە ملیۆنێك و 582 هەزار و 135 كەس، هەروەها چاكبونەوە بەرزبۆتەوە بۆ 348 هەزار و 319 كەس، لەگەڵ ئەوەشدا 94 هەزار و 573 گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group