زانكۆی سلێمانی 3000 سامپڵی دیكەی "ڤی تی ئێم" پێشكەشی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەكات

10/04/2020

نەوا
بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو هاوكاریكردنی كەرتی تەندروستی، زانكۆی سلێمانی رایگەیاند  سێ هەزار سامپڵ-ی دیكەی ڤی تی ئێم پێشكەش بە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كردوە.
 لە راگەیەندراوەكەی زانكۆی سلێمانیدا هاتوە، تا ئێستادا توانیویەتی  پێنج هەزار و 100 دانە لە سامپڵی ئامادەكراو لەماددەی ڤی تی ئێم پێشكەشی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، ڤی تی ئێم ماددەیەكی پێویست و گرنگە لە دیاریكردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (كۆڤید- 19).
ڤی تی ئێم، یەكێكە لە سیستمەكانی گواستنەوەی سامپڵ (نمونە)ی ئەو نەخۆشانەی هەڵگری ڤایرۆسی هاوشێوەی كۆرۆنا-ن، ناوەكەی بەواتای "ناوەندی گواستنەوەی ڤایرۆس" دێت لە رێگەی بەكارهێنانی چەند دەرمانێكەوە یارمەتی مانەوەی ڤایرۆسەكە دەكات بۆ پشكنین، بەڵام رێگریدەكات لە زۆربونی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group