ئێران.. ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا گەیشتە سەرووی 68 هەزار كەس

10/04/2020 جیهان


نەوا
ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئێران تووشی كۆرۆنابوون 68 هەزار كەسی تێپەڕاند و تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار كەسیش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، هەزار و 972 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە وڵاتەكەی تۆمار كراون و 122 كەسیش لە 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، ژمارەی ئەو تووشبوانەی تا ئێستا تۆمار كراون گەیشتوەتە 68 هەزار و 192 كەس و لەو ژمارەیە چوار هەزار و 232 كەس گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا 35 هەزار و 465 توشبوو چاكبوونەوە و دۆخی تەندروستی سێ هەزار و 969 كەس مەترسیدارە و لە ژێر چاودێری ورددان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group