راپه‌ڕین.. بڕیاری نوێ له باره‌ی كردنه‌وه‌ی بازاڕ و دووكانه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت
18/04/2020
نه‌وا
ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین تایبه‌ت به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا چه‌ندین بڕیاری نوێی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی بازاڕ و دوكانه‌كان ده‌ركرد.
به سه‌رپه‌رشتی هیوا قه‌ره‌نی، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و سه‌رۆكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی راپه‌رین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ژور كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به چۆنیه‌تی هه‌نگاونانی قۆناغ به قۆناغی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان و بارودۆخی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چو.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "به‌ده‌نگه‌وه هاتن و هاوكاریی جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌مان له جێبه‌جێ كردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی دوێنێ هه‌ینی و هیممه‌ت و ماندوبونی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌و پڕۆسه‌یه‌دا به‌رز نرخێندرا، پاشان تاوتوێی تێكڕای بارودۆخی ته‌ندروستی و ئه‌منی ناوچه‌كه كرا و پێداگری كرا له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وله‌وییه‌تی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانه".
بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی راپه‌ڕین
یه‌كه‌م: جگه له كافتریا و چایخانه و قاوه‌خانه و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و پاركه گشتی و تایبه‌تی و یاریگا و مزگه‌وت ، دوكان و بازاڕ ده‌كرێته‌وه به مه‌رجی په‌یڕه‌و كردنی سه‌رجه‌م رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ( به‌كارهێنانی ماسك و ده‌سكێش و دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی و دووریی نێوان كه‌سه‌كان به ئه‌ندازه‌ی دوو مه‌تر).
دووه‌م: خواردنگه و چێشتخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه مۆڵه‌تی ته‌ندروستییان هه‌یه و به‌و مه‌رجه‌ی كه گه‌ڕۆك و سه‌رعاره‌بانه نه‌بن و خواردن به دیلیڤه‌ریی پێشكه‌ش بكه‌ن ...
سێیه‌م: پێشانگاكانی ئۆتۆمبیل ناكرێنه‌وه تا له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 23 ی نیسان بڕیارێكیان به پێی بارودۆخه‌كه لێ ده‌ده‌رێت.
چواره‌م: هه‌تا قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی نێوان شاره‌كان هه‌ڵ نه‌گیرێت رێگه به هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی ( پاس و مینی پاس ) نادرێ كاربكه‌ن .
پێنجه‌م: ده‌رباره‌ی نۆرینگه پزیشكییه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌رین و و سه‌ندیكای پزیشكانی راپه‌رین هه‌ماهه‌نگیی بۆ كردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی كردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن .
شه‌شه‌م: مه‌یدانه‌كان و هه‌فته‌بازاڕه‌كان له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر به‌داخراویی ده‌هێڵرێنه‌وه و بواری كردنه‌وه‌یان نادرێت .
حه‌وته‌م: بڕیای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی نێوان شاره‌كان هه‌ر جێگیره و هێزه ئه‌متییه‌كان رێكاره‌كانی پێویست بۆئه‌م مه‌به‌سته ده‌گرنه‌به‌ر .
هه‌شته‌م: قائمقامییه‌ت و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان میكانیزمی پێویست بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخ و ژیانی خه‌ڵك ده‌گرنه‌به‌ر و خۆیان سه‌رپشكن له‌م كاره‌دا.