گلەیی نامەیەك بە واژۆی قوباد تاڵەبانی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی كراوە

19/04/2020

نەوا-لاڤە كوردە 
لەسەر پرسی جوڵاندنی هێز بۆ زینی وەرتێ و چەند بابەتێكی دیكە، گلەیی نامەیەك بە واژۆی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت كراوە و ئەویش وەریگرتوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، كە نەیویست ناوی بهێنرێت، بۆ رادیۆ نەوا وتی "بە واژۆی قوباد تاڵەبانی گلەیی نامەیەك لەسەر چەند پرسێكی گرنگ وەك زینی وەرتێ و چەندین بابەتی دیكە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت كراوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، نامەكە گەیشتۆتە دەست سەرۆكی حكومەت و دوای گفتوگۆ و كۆبونەوە، وەڵامی نامەكە دەدرێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group