ئەمریكا داوا لە چین دەكات بازاڕەكانی ئاژەڵە كێویەكان بۆ هەمیشە دابخات

23/04/2020 جیهان

نەوا
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا داوا لە دەسەڵاتدارانی چین دەكات بازاڕەكانی ئاژەڵە كێویەكان بۆ هەمیشە دابخات، چونكە ئەو ئاژەڵانە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكانن.
لەوبارەیەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا داوا لە كۆماری چین دەكات هەموو بازاڕەكانی فرۆشتنی ئاژەڵە كێویەكان بۆ هەمیشە دابخات.
ئاماژەی بەوەشداوە، پەیوەندی بەهێز لەنێوان ئەو ئاژەڵە كێویانە و نەخۆشییەكاندا هەیە.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەكۆتایی ساڵی 2019 لە بازاڕی خواردنە دەریاییەكانی چین دەركەوت، كە تێیدا چەندین جۆر ئاژەڵی كێوی بەشێوەیەكی نایاسایی دەفرۆشرێن، هەرچەندە بۆچونی جیاواز لەسەر شێوازی دەركەوتنی ڤایرۆسەكە هەیە، بەڵام شارەزایان پێیانوایە ڤایرۆسەكە لە شەمشەمەكوێرەوە گواستراوەتەوە بۆ ئاژەڵێكی دیكە، كە لەو بازاڕەدا بوە و دواتریش بۆ مرۆڤ.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group