نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه، دوو نوسینگه‌ی كڕین و فرۆشتنی خان‌و و زه‌وی له‌سه‌ر شه‌قامی كۆرنیش له خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێر سوتان.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 25-4-2020 له شه‌قامی كۆرنیشی شاری هه‌ولێر شۆرتی كاره‌با له یه‌كێك له كابینه‌كانی نوسینگه‌ی كڕین و فرۆشتنی خان‌و و زه‌وی كه‌وته‌وه و دواتر ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كرد بۆ نوسینگه‌یه‌كی دیكه و به‌هۆیه‌وه هه‌ر دوو كابینه‌ی له سه‌نده‌ویچ په‌ناڵ دروستكراو، سوتان.
له‌وباره‌یه‌وه عومه‌ر شێخ مسته‌فا خاوه‌نی یه‌كێك له نوسینگه‌كانی شه‌قامی كۆرنیش بۆ كڕین و فرۆشتنی خان‌و و زه‌وی به رادیۆ نه‌وای وت "ئاگره‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بوه و دوو كابینه‌مان سوتان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا كاتی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌كان نه‌هاتبو، بۆیه هیچ كه‌سێك له‌وێدا نه‌بو".
وتیشی "ئه‌و زیانه‌ی به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه كه‌وتۆته‌وه، ته‌نها زه‌ره‌ری مادی بوه و كابینه‌كان سوتاون، دواتر تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد".