كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت

05/05/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رەوشی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینیەكان باران بارین روو لە هەرێم دەكاتەوە. 
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ (سێشەممە) ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان و بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ.
لەبارەی كەشوهەوای سبەینێ (چوارشەممە)ش ئەوە راگەیەندراوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران و هەورە بروسكە و لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانەكە زیاتر دەبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group