روسیا.. زیاتر لە 10 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران

08/05/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی توووشبوانی كۆرۆنا لە روسیا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 10 هەزار حاڵەتی نوێ لەو وڵاتە تۆمار كراون.
بەپێی سەرچاوە فەرمیەكانی حكومەتی روسیا، 10 هەزار و 699 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا و 98 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەو ولاتە تۆمار كراون.
بەو پێیەی لە ئێستادا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە روسیا بۆ 187 هەزار و 859 كەس بەرزبووەتەوە و لەو ژمارەیە هەزار و 723 كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی حكومەتی روسیا تا ئێستا زیاتر لە 26 هەزار تووشبوو لەو وڵاتە چاكبوونەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group