نەوا
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و گفتوگۆیان دەبارەی حكومەتی نوێی عیراق و ئەو میكانیزمانە كردوە، كە ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆیەوە دەتوانن هاوكاریی دارایی عیراق و هەرێمی كوردستان بكەن.
لەو بارەیەوە حكومەتی هەرێم راگەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكردووە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە ئێوارەی دوێنێ هەینی ئەنجامدراوە، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا كرا، هەروەها لێكەوتە ئابوورییەكانی پەتای كۆرۆنا لەسەر هەرێم و عیراق تاوتوێ كران، هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمریكی لە هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی لە بواری وزەدا.
هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پێكهاتنی حكومەتی نوێی عیراق و ئەو میكانیزمانە كرا، كە ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆیەوە دەتوانن هاوكاریی دارایی عیراق و هەرێمی كوردستان بكەن.
هەروەها سەرۆكی حكومەتی هەرێم هاوخەمیی بۆ خەڵكی ئەمریكا دەربڕی بۆ گیانلەدەستدانی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بەهۆی كۆرۆناوە.