بارانی بەخوڕ و تەرزە زیانی بە جوتیارانی ناوچەیەكی كوردستان گەیاندوە

09/05/2020

نەوا
هاكان حەقڤێردی سەرۆكی ژوری كشتوكاڵی پاتنۆس لە باكوری كوردستان رایگەیاند، بەهۆی بارانی بەخوڕ و تەرزەوە زیان بەر 150 هێكتار روبەری چێندراو كەوتوە.
بەهۆی بارانی بەخوڕ و تەرزەوە، كە هەفتەیەكە بەشێوەی ناوبڕ بەردەوامە، رووباری بادیشان لە قەزای پاتنۆس لە پارێزگای ئاگری باكوری كوردستان لەسەرییەوە رژا و بەوهۆیەوە 150 هێكتار روبەری چێندراو ژێرئاو كەوت.
لەوبارەیەشەوە سەرۆكی ژوری كشتوكاڵی پاتنۆس تیشكی خستوەتەسەرئەوەی زۆربەی بەروبومی چێندراو لە چەوەندەر، گەنم و جۆ پێكدێت و وتویەتی "لە سەرتاسەری قەزاكەدا 460 جوتیار چەوەندەر دەچێنن و تەنها لە دوو ناوچە بەهۆی بارانی بەخوڕ و تەرزەوە زیان بە رووبەری نزیكەی 60 هێكتار زەوی گەیشتوە. لە 90 هێكتار زەویەكەی دیكەیش گەنم و جۆ چێندراوە، بەڵام نازانم جوتیاران دیسانەوە بەرهەمەكانیان دەچێننەوە یان نا".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group